ئەندامێكی لیژنەی دارایی هۆکاری هاتنی پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ سلێمانی ئاشكرا دەكات

بانکی رەشید و رافیدەین
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیارە سبەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بێتە سلێمانی، بەڵام بەوتەی پەرلەمانتارێكی كورد، ئەو هاتنە پەیوەندی بە كردنەوەی لقی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین نییە لە سلێمانی، بەڵكو بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی بازرگانی دەبێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە سبەی پێنجشەممە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی سەردانی سلێمانی بكات ئەوەش بەمەبەستی كردنەوەی سەنتەری بازرگانی سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاتنی عەلی عەلاق بۆ سلێمانی پەیوەندی بەكردنەوەی لقەكانی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین و بانكی بازرگانی عێراق TBIی نییە، چونكە هێشتا بەفەرمی ڕەزامەندی حكومەتی عێراقی بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانە لە هەرێمی كوردستان دەرنەچووە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بلاوكرایەوە كە گوایە سبەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین وTBIی لە سلێمانی دەكاتەوە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









