“ئەو خانەنشینانەی كە مانگی ڕابردوو مووچەیان لێبڕابوو ئەم مانگە قەرەبوو دەكرێنەوە”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوو لەگەڵ دابەشكردنی مووچە بەشێكی زۆری خانەنشینان بەتایبەت خانەنشینانی سەربازی بەشیكی زۆری مووچەكانیان بڕدرابوو، بەڵام بەوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بۆ ئەم مانگە ئەو لێبڕینە ئەنجام نادرێت و قەرەبووی مانگی پێشووش وەردەگرنەوە.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك مووچەی هەزاران خانەنشینی پێشمەرگە نیوەی مووچەكانیان لیبڕا، بەڵام بۆ ئەم مانگە كێشەكەیان چارەسەر كراوە و تەواوی مووچەكەیان وەردەگرن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو خانەنشینانەی كە مانگی رابردوو ئەگەر مووچەكەیان ملیۆنێك دینار بووبێت و 500 هەزاری وەرگرتبێت، ئەوا بۆ ئەم مانگە مووچەكانیان وەك خۆی لێدێتەوە و دەكرێتەوە بە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار، هاوكات ئەوەی لە مووچەی مانگی یەك لێیان بڕدراوە لە مووچەی مانگی دوو پێیان دەدرێتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە هەرێمی كوردستان نزیكەی 160 هەزار خانەنشینی شارستانی و هاوكات 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن، لەمانگی یەكی ئەمساڵەوە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق بەسەر خانەنشینانی سەربازیدا جێبەجێ كرا و بەوەش گۆڕانكاری بەسەر مووچەی خانەنشیناندا هات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








