
German Chancellor Olaf Scholz delivers his government statement in the German parliament Bundestag in Berlin, Germany, Wednesday, Nov. 13, 2024. (AP Photo/Markus Schreiber)
SNN-
دەنگدەرانى ئەڵمانیا روو لە ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن بەمەبەستى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى گشتى و پێشبینى گەڕانەوەى نەریتخوازەکان بۆ دەسەڵات دەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، ناوەندەکانى دەنگدان لە سەرتاسەرى ئەڵمانیا کرانەوە لەو هەڵبژاردنەى نەیتخوازەکان پێشەنگن و، چاوەڕوان دەکرێت راستڕەوى پەرگیر ئەنجامێکى پێوانەیى بەدەستبهێنێت.
زیاتر لە 59 ملیۆن دەنگدەر مافى دەنگدانیان هەیە لە نێوان کاتژمێر 8:00 تا 18:00 بەکاتى ناوخۆیى ئەو وڵاتە بەمەبەستى هەڵبژاردنى پێشوەختەى نوێنەران، کە دواى هەرەسهێنانى هاوپەیمانێتتییەکى ئۆلاف شۆلتس-ى راوێژکارى ئەڵمانی لە کۆتاییەکانى 2024، داواى ئەنجامدانى کرا.
لەم هەڵبژاردنەدا 29 پارتی سیاسیی بەشدارن، بەگوێرەی پێشبینییەکان، پێدەچێت لەنێوان پێنج بۆ هەشت لەو پارتانە، دەنگی پێویست بەدەستبهێنن بۆ مسۆگەرکردنی کورسییەکانی پەرلەمان، لەناو پارتە سیاسییەکانیشدا چوار رکابەری سەرەکی هەن، کە بەربژێرن بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا.
هاوپەیمانیی میرتس، کە پارتى یەکێتیی دیموکراتیی مەسیحى و یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحى لەخۆدەگرێت، لە پێشەنگى راپرسییەکاندایە، بەڵام پێشبینى ناکرێت زۆرینە بباتەوە، بەوەش ناچاردەبێت بۆ پێکهێنانى ئیدارەى نوێى داهاتووى بەدواى هاوبەش و دروستکردنى هاوپەیمانیدا بگەڕێت.
ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەڵمانیا یەکلاکەرەوە دەبێت، لەکاتێکدا ئەوروپا رووبەڕووی بڕیارەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەبێتەوە، بەتایبەتی شەڕی ئۆکرانیا و هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی توند بەسەر هەناردەی ئەوروپادا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









