بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی تاعون هاوردەكردنی ئاژەڵی لەعێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەكرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەت ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تاعون كە ئێستا لەناو ئاژەڵەكانی پارێزگاكانی عێراق بڵاوبووەتەوە، هاوردەكردنی ئاژەڵ لەعێراقەوە قەدەغەدەكەین.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە نەخۆشی تاعوون لەناو ئاژەڵەكانی هەرێم تۆمارنەكراوە، بۆیە بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی كوردستان، بڕیارمان داوە هاوردەی هەموو جۆرە ئاژەڵێكی عێراق بۆ كوردستان قەدەغە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە چوارچێوەی ڕێگرییەكان بۆ بلاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بڕیارمانداوە كە بەرهەمی ئەو ئاژەڵانەش قەدەغە بكرێت كە لە پارێزگاكانی عێراقەوە هاوردەی هەرێم دەكرێن وەك شیر و بەرهەمەكانی دیكەی سپیایی.
بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لەوەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، هەر حاڵەتێكی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە هەبێت، دەبێت پشكنین بكرێت و بە زانستی بسەلمێنرێت، بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێك لە كوردستان تۆمار نەكراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









