
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەوهەوڵەكانی سەرۆك كۆمار و وەزیری داد و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی، توانیمان ئەو گرفتانە چارەسەر بكەین كە ڕووبەرووی جوتیارانی كەركوك دەبوویەوە، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی یاسای گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەكانیان لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو جوتیارانی سنوری كەركوك لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە لەكاركردن لە زەوییەكانیان، بەڵام بەهەوڵەكانی سەرۆك كۆمار و وەزیری دادی عێراق و هاوكات پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە تایبەت پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی، تواندرا ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت، بەتایبەت دوای بڵاوكردنەوەی یاسای گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەكانیان لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئەو یاسایە بە فەرمی چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەركارە، بۆیە چیتر سوپای عێراق ناتوانێت هێرشبكاتە سەر جوتیاران، بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ ئەو هێزەی سوپای عێراق كۆبونەتەوە و ئەوان نیكۆڵیان لەوە نەكرد كە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەوە داوە و كە ئەو زەویانە بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان بگەڕێندرێنەوە، بەڵام پێیان وابو تاكو یاساكە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاونەكرێتەوە ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، پەسەندكردنی یاسای گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەكانیان بە ڕەزامەندی شیعە و سونە بووە، بۆیە پیناچێت هیچ گرفتێك بۆ جێبەجێكردنی بێتە ئاراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









