
SNN-
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا ڕایگەیاند، دواخستنی ئازادکردنی زیندانییە فەڵەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیل وەڵامێکی گونجاوە بۆ حەماس.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، کۆشکی سپی ئەمریکا پشتگیریی بڕیاری ئیسرائیل دەکات کە ئازادکردنی 600 زیندانیی حەماسی دواخست.
لەم بارەیەوە برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: “دواخستنی ئازادکردنی زیندانییەکان، وەڵامێکی بەجێیە لەبەرامبەر ئەو مامەڵەی حەماس کە لە گەڕی حەوتەمی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، لەگەڵ بارمتەکاندا کردی و جەختیکردەوە، “دۆناڵد ترەمپ، بە هەموو شێوەیک پشتگیریی ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر حەماسدا”.
رۆژی شەممە 22ی شوباتی 2025، حەماس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد، بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل بە بیانوی ئەوەی حەماس مامەلەی نادروست لەگەڵ دیلە ئیسرائیلییەکاندا دەکات، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بڕیاری دا ئازادکردنی 600 زیندانییانی فەڵەستینی دوا بخات.
هاوکات، عیزەت ڕشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، یەکشەممە، لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە “ئەم بڕیارە جارێکی دیکە خۆدزینەوەکانی لایەنی ئیسرائیلی لە ئەرکەکانی ئاشکرا دەکات”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









