
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ناوی زیاد لە 240 هەزار فەرمانبەر لە وەزارەتە جیاوازەكانی حكومەتی هەرێم ناویان گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی سودمەند ببن لە وەرگرتنی زەوی، بەڵام بەوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی مەرج نییە ئەو 240 هەزار فەرمانبەرە زەوییان پێبدرێت.
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە SNNی ڕایگەیاند: تا ئێستا ناوی 240 هەزار فەرمانبەر لە سەرجەم وەزارەتەكان گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی زەوییان پێبدرێت، بەڵام گەڕانەوەی ئەو ناوانە بەو مانایە نایەت كە سەرجەم ئەو فەرمانبەران دەتوانن زەوی وەربگرن، چونكە دوای گەڕانەوەی ئەو ناوانە دەبێت جارێكی دیكە وردبینی لە ناوەكان بكرێت و ئەوانەی پێشتر سودمەند بوون جارێكی زەوییان پێنادرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی وردبینیكردنی ناوەكان لە لایەن شارەوانی شاروشارۆچكەكانەوە ئەنجام دەدرێت، بەجۆرێك هەر فەرمانبەرێك پێشتر سودمەند بووبێت لە وەرگرتنی زەوی ئەوا ناوی لەو لیستە دەردەهێندرێت، دواتر قۆناغێكی دیكە دەستپێدەكات كە ئەویش بلاوكردنەوەی ناوی ئەو كەسانەیە كە دەتوانن زەوی وەربگرن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی رێنماییەكان هەر فەرمانبەرێك هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، ئەوا زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت، هاوكات پێدانی زەوییەكانیش بە گوێرەی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









