
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی ڕێككەوتنی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا نابێت مووچەی هیچ مانگێك لەمانگی دوای خۆی دابەشبكرێت، بەڵام ئێستا كە تەنها چوار ڕۆژ لەمانگی دووماوە، هەرێم لیستی مووچەی نەناردووە و وەزیری دارایی عێراقیش بەو 51 ملیار دینارە ڕازی نییە كە وەك داهاتی مانگی یەك نێردراوە، بۆیە بەدڵنیایی مووچە زیاتر دوادەكەوێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNتا ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق نەكردووە، لەكاتێكدا دەبوو هەفتەی ڕابردوو ئەو لیستە ڕەوانە بكرایە بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەڵام بەهۆی بوونی گرفت لەناوی هەندێك لەهێزە ئەمنییەكان ناردنی ئەو لیستە دواكەوتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە واژووی تەیف سامی لەسەرە و ئاراستەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كردووە جەختی لەوەكردووەتەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ دەكات و ڕازی نییە بەو بڕی 51 ملیار دینارەی كە بۆ مانگی ڕابردوو هەرێم وەك داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عێراق، لەگەڵ ئەوەشداداوای بەپەلەی ژمارەی بانكیی فەرمانبەرانی هەرێمی كردووە بۆ تەوتین بەپێی ئەو ڕێكارانەی كە دادگای فیدراڵی دیاریكردووە، بەڵام هەرێم وەڵامی ئەو نوسراوەشیان نەداوەتەوە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەش هاتووە، دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو زیاتر دەوادەكەوێت، چونكە لەدوای ناردنی لیستی ناوی فەرمانبەران دەبێت بەغدا وردبینی تێدا بكات ئەمەش جارێكی دیكە پێویستی بەكات هەیە، هاوكات ئەم مانگەش بۆخۆی تەنها 28 ڕۆژە، بۆیە بەهەموو پێوەرەكان دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكەوێت مانگی داهاتوو كە تا ئێستا دیار نییە كەی دابەشدەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








