
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرایدەكات كە دوو شەوە پلەكانی گەرما دابەزیون بۆ ژێر سفری سەدی، بەڵام ئەمشەو دەگاتە نزمترین پلە و بە ساردترین شەوی ئەمساڵ هەژمار دەكرێت و لەحاجی ئۆمەرانیش پلەی گەرما دەگاتە 17 پلە ژێر سفر.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بە SNNی ڕایگەیاند: لەئەنجامی گەیشتنی ناوەندی بارستە ھەوا ساردەكەی جەمسەری باكوور ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ناوچەكان پلەكانی گەرما نزمبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی و ئەمشەو بۆ كاتەكانی بەرەبەیان ساردترین ماوەی كاریگەری ئەو شەپۆلە دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق و سووریا و باكووری كوردستان و ڕۆژھەڵاتی كوردستان و ناوچەكانی باكووری سعودیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ ئەمشەو و كاتەكانی بەرەبەیانی سبەی سێ شەممە 25/2/2025 بەم شێوەیە ئەبێت، سلێمانی 7 پلە ژێر سفر، ھەولێر 4 پلە ژێر سفر، دھۆك 4 پلە ژێر سفر، كەركوك 2 پلە ژێر سفر، ھەڵەبجە 3 پلە ژێر سفر، سۆران 6 پلە ژێر سفر، پێنجوێن 13 پلە ژێر سفر، حاجی ئۆمەران 17 پلە ژێر سفر، زاخۆ 5 پلە ژێر سفر، رانیە 5 پلە ژێر سفر، كەلار 2 پلە ژێر سفردەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمشەو ساردترین لوتكەی چیا لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی كوردستان لوتكەی چیای ھەڵگوردە 27 پلە ژێر سفر ئەبێت، هاوكات لوتكەی چیای پیرەمەگرون 16 پلە ژێر سفر و چیای ئەزمەر 11پلە ژێر سفر و چیای كوڕە كاژاو 14 پلە ژێر سفر، بەڵام لە دوو سبەی چوار شەممەوە پلەی گەرمی كاتەكانی ڕۆژ بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت تا كۆتایی ھەفتە بەرێژەی 3 تا 6 پلە، بەڵام لەشەواندا تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پلەی گەرمی گۆڕانكاری ئەوتۆی بەسەردا نایەت و بەستن و دروستبوونی شەختە بەردەوامی دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









