
بەشە خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەدوێنێوە دەستكراوە بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بەمانگی ڕەمەزان كە تیایدا جگە لەوماددانەی كە لەڕابردوودا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكراوە، دوو ماددەی دیکەش دابەشدەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە دوێنێوە دەستمانكردووە بە دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، بۆ ئەومەبەستەش بەشەخۆراك دەچێتە لای بریكارەكانی دابەشكردن و پاشان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشە خۆراكەكان لە هەمان ئەو ماددانە پێكدێن كە لە مانگەكانی ڕابردوودا دابەشكراون، بەڵام تایبەت بە ئەم مانگە چەند ماددەیەك زیادكراون كە ئەوانیش بریتین لە 250 گرام نۆك و هەروەها بڕی 250 گرام لە فاسۆلیا كە كوالیتی باشی هەیە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، بەدڵنیاییەوە هەر ماددەیەكی خۆراكی لەبەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت، ئەوا لە هەرێمی كوردستانیش دابەشدەكرێت، بۆیە چاوەڕێدەكەین لە داهاتوودا هەر ماددەیەكی نوێ دابەشكرا و بەدەستمان گەیشت ئێمەش دابەشی دەكەین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









