
SNN-
تەلەگراف سیستەمێکی دیاریکراوە بۆ گواستنەوەی زانیاری، وەک دەق و هێماکان، لە دوورییەکی زۆر، نزیکەی 157 ساڵ لەمەوبەر لە سلێمانی هێڵی تەلەگراف بوونی هەبوو بڕیارە لە شوێنی یەکێک لە هێڵە کۆنەکان مۆنۆمێنتێک بۆ ئەم ئامێرە کۆنە گرنگەی شاری سلێمانی دروست بکرێت.
لەم بارەیەوە ئەندازیار عادل لەتیف مەولەوی، بەڕێوبەری کۆمپانیای ڤیو پایەنیر بە SNNی راگەیاند، “بەمەبەستی بەزیندوكردنەوەی شوێنەواری تەلەگرافەكەی سلێمانی و بەرجەستەكردنەوەی ئەو مێژووە گرنگەی شاری سلێمانی، زانكۆی سلێمانی و كۆمپانیای ڤیو پایەنیر بە هاوبەشی هەڵدەستن پڕۆژەی زیندوكردنەوەی شوێنەواری تەلەگرافەكەی سلێمانی، لەڕێگەی بنیاتنانی یادگەیەكی مێژووییەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانجمان دیزاینی یادگەیەكە بۆ تەلەگرافەكەی سلێمانی لەجێكەوتی یەكێك لەبەشەكانی هێڵی تەلەگرافەكە، كە دەكەوێتە ناو كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانییەوە، كە هەر لەو شوێنەدا ئەم پڕۆژەیە بەئەنجام دەگەیەنرێت.”
جێگەی باسە، تەلەگراف نزیكەی (157) ساڵ لەمەوبەرو بەدیاریكراویش (24) ساڵ دوای ئەوەی بۆ یەكەمجار لەئەمریكا بەكرداری بەكارهێنرا، تەلەگراف هاتۆتە شاری سلێمانی، لەم پرۆژە هاوبەشەدا سەرباری ئەوەی لایەنی جێبەجێكار كۆمەڵێك بەڵگەنامەی رەسەنی بەفەرمی لەوڵاتانی دراوسێو ئەوروپاو ئەمریكاوە بۆ پڕۆژەكە دەستخستووە، لەهەمانكاتدا كۆكردنەوی زانیاری ناوخۆیی بەهەموو ڕێگاكانی مەیدانی، بەڵگەنامەییو زارەكی پشتگوێ نەخستووە.
لەیەكێك لەبەڵگەنامەكانی ڤیو پایەنیر کە تایبەت بەم پڕۆژەیە کڕیویەتی هاتووە، “ ناردنی نامەیەكی ناڕەزایی (حاجی كاك ئەحمەدی شێخ)ە بەناوی خۆی و ئەشرافی شاری سلێمانییەوە سەبارەت بە بڕیارێكی ئەوكاتە، كە زیانی بۆ سلێمانی هەبووە، كاك ئەحمەدی شێخ ئەم نامەیەی لەڕێی بنكەی تەلەگرافخانەكەی سلێمانییەوە لە 22ی تەمموزی 1872 ناردووە.”
هاوکات هەر لەم پرۆژە هاوبەشەدا چەندین بەسەرهاتی مێژوویی گرنگی بابەتی تەلەگرافەكەی سلێمانی لەڕێگەی ئەم یادگەیەوە دەخرێتە خزمەتی شاری سلێمانییەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









