
نەوتی عێراق
SNN-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بەزوویی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەن و هەروەها مەرجی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن لەبەرچاوبگرن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و بەپێی ناوەڕۆکى پەیوەندییەکەش هەردولا جەختیان لەسەر زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەى کاریگەریی گروپە چەکدارەکان کردوەتەوە.
تامی بروس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە: ماركۆ رۆبیۆ – وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەکەدا باسیان لە هاوبەشییە ستراتیژییەکان، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی کاریگەریی گروپەچەکدارەکان کردووە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەکە، روبیۆ و سودانی هاوڕابوون لەسەر سەربەخۆیی عێراق لەڕوی وزەوە و جەختیشیان لەسەر زو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بۆری عێراق – تورکیا کردوەتەوە.
لەلای خۆشیەوە، مارکۆ روبیۆ بە سودانی راگەیاندوە، پێویستە رێز لە مەرجی گرێبەستە نەوتییەکانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بگیرێت کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن، لە پێناو راکێشانی وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکی بۆ وڵاتەکە.
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێشسەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021







