
SNN-
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریایان کردە ئامانج.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، “بۆ دووەمجارە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا، فڕۆکەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکانی سنووری سوریا و لوبنان.”
هاوکات، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا بڵاویانكردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شارۆچکەیەک لە باشوری دیمەشقی پایتەخت و پارێزگای درعا لە باشوری ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو تەقینەوە و فڕینی فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل بە نزمی بەسەر ئاسمانی دیمەشقەوە بینراوە.
میدیاکانی سووریا و سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایانگەیاند، “فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باشووری دیمەشق دەکەنە ئامانج.”
لای خۆیەوە میدیای ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، چوار هێرشی ئیسرائیل شوێنە سەربازییەکانی ڕژێمی پێشوویان کردە ئامانج لە ناوچەی ئەلکیسوای دەوروبەری دیمەشق.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









