
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو كە مووچەی هیچ مانگێك نەكەوێتە مانگی دوای خۆی، بەڵام دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەكەوێتە مانگی سێ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم درەنگ لیستی مووچەی ئامادەكردووە، هاوكات دیاریش نییە عێراق ڕەزامەند دەبێت بە ڕاستەوخۆ نادرنی پارە یاخود نا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران بە خانەشنینانی شارستانی و سەربازی بەسیستەمی پەیرۆڵ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت، بەڵام ئەمە بەو وتایە نایەت كە عێراق ڕاستەوخۆ پارە ڕەوانەی هەرێم بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ناردنی لیستەكە بەشێوەی سیستەمی پەیرۆڵ، دەبێت لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستەكە بكرێت، هاوكات ئەم مانگەش تەنها دوو ڕۆژی ماوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی عێراق پێشتر نوسراوێكی ئاراستەی هەرێم كردووە بە ناردنی داهاتی ناوخۆ جگە لەو 51 ملیارەی نێردرابوو،هەروەها ناوی فەرمانبەران بۆ تەوتین، تا ئێستا هەرێم بەفەرمی وەڵامی ئەو نوسراوەی نەداوەتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە ناردنی پارەی مانگی دوو دەكەوێتە مانگی داهاتوو، بەڵام دیاریش نییە ئاخۆ عێراق بەیەك گوژكە و راستەوخۆ ڕازی دەبێت بەناردنی پارە یاخود داواكاری دیكەی دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








