
SNN-
وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى رێنماییە شەرعییەکانى بۆ مانگى رەمەزان بڵاوکردەوە و دەڵێت، کە دیاریكردنی یەكەم رۆژ و كۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز تەنها لە دەسەڵاتی لێژنەی باڵای بینینی مانگە.
بەپێی رێنماییەکانى وەزارەتى ئەوقاف، لە مانگى رەمەزان وتارەکانى دواى عەسر نابێت لە 20 خولەک زیاتر ببن و داواش دەکات هەموان پابەندى ئەو فەتوایەیان بن کە نیسابی زەكات و بڕی سەرفترە و فیدیەى تێدا دیاریکراوە
ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بەم جۆرەن:
یەكەم: دیاریكردنی یەكەم ڕۆژو كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەنها لە دەسەڵاتی لێژنەی باڵای بینینی مانگە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەبێت.
دووەم: پابەندبوونی تەواو بە ئیمساكیە و خشتەكانی كاتی بانگدان لەسەرجەم مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن (بینراوو بیستراو).
سێیەم: وتارەكانی دوای عەسر بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتی ڕۆژووەوان لە (20) بیست خولەك زیاتر نەبێت، وە تەنها لەلایەن مامۆستای مزگەوت پێشكەش بكرێت، بەبەكارهێنانی میكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، وە لەم ووتارانە مامۆستای مزگەوت تیشك دەخاتە سەر بابەتەكانی ئەحكام و عیبادات و معاملات و بابەتی پەروەردەیی هۆشیاری هەڵمەتی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان+ كاریگەری كارەكتەرە عەقلیەكان+ پێكەوەژیان).
چوارەم: ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بەپێی خشتەی ئیمساكیەی پارێزگاكەوە دەبێت بەهیچ شێوەیەك نابێت بەپێچەوانەوە كاربكات.
پێنجەم: تەنها لە (10) شەوە كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن تا نوێژی بەیانی بەمەرجێك ڕەزامەندی پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوت.
شەشەم: تەنها پێش نوێژو وتارخوێنی فەرمی مزگەوت بۆی هەیە مەراسیمە ئایینیەكان و تەراویح بەتایبەتی ئەنجام بدات بەپێچەوانەوە هیچ كەسێك بۆی نیە چالاكی ئەنجام بدات
حەوتەم: پابەندی تەواو بە فەتوای دیاریكردنی نیسابی زەكات و بڕی سەرفترەو فیدیە،كە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە دیاری دەكرێت.
هەشتەم: پاش بانگدانی شەوان (عیشا) لەدوا (15 بۆ 20) خولەك دواتر نوێژ ئەنجام دەدرێت لەبەربارودۆخی ڕۆژووەوان، وە ڕەچاوی كاتی گونجاو بكرێت لەڕووی درێژی و كورتی تەراویح، كە لەسەر بنەمای شەرعی ئەنجام بدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









