
دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە هەرێم كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاد لە 25 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون، هاوكات ئەو فەرمانبەرانە مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە و بۆ ئەم مانگەش مووچە وەرناگرن، بەلام بۆمانگی داهاتوو بەشێكیوان مووچە وەردەگرن.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە هەرێم، ئەو فەرمانبەرانەی كە لەدایكبووانی ساڵانی 1962، 1963 و 1964 خانەنشین بوون و بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەكانیان، مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە، هاوكات لە لیستی مووچەی مانگی دووش ناوی ئەو خانەنشینە نوێیانەی تێدا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی هێشتا مامەڵەكانی خانەنشینییان تەواو نەكردووە بۆیە نەتواندراوە ناوی ئەو خانەنشینانە بخریتە ناو لیستی مووچەی مانگی دوو، بەڵام بۆ مانگی سێ ناوی بەشێكی ئەو خانەنشینانە دەخرێتە ناو لیستی مووچە و مووچەی سێ مانگ بەسەر یەكەوە وەردەگرن.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی یاسای خانەنیشینی هەر فەرمانبەرێك خانەنشین ببێت، دەبێت مووچەی 12 مانگی پێكەوە پێ بدرێت، بەڵام تا مامەڵەی خانەنشینیان تەواو نەبێت و ناسنامەی خانەنشینی وەرنەگرن، ئەو پارەیەش وەرناگرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









