
SNN-
پارتی یەكسانی و دیموكراتى گەلان (دەم پارتی) دەڵێت: ئەگەر هیچ ئاستەنگێک دروست نەبێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاودەکرێتەوە، داواش لە دانیشتووانی ئامەد و وان دەکات، لە ناوەندی شارەکانیان کۆببنەوە بۆ گوێگرتن لە پەیامەكە كە لەڕێی شاشەی گەورەوە پەخشدەكرێت.
پێشتر نوسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵی كە لە (7) كەس پێكهاتوون، بۆ جاری سێیەم سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەكەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی دەم پارتی، وەفدەكەی ئیمرالی هەریەك لە سری سورەیا ئۆندەر، حێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانی مێردین، تولای هاتیمئۆگوڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبوڵ و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان.
شاندی دەم پارتی رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئـ.ـۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پە*کە*کە) کۆبووەوە. رۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئـ.ـۆ*جەلان بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە.
شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم لە 22-01-2025 سەردانی ئیمراڵیی کرد و لەگەڵ ئـ.ـۆجەلان کۆبوونەوە دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، “کارەکانی بەڕێز ئـ.ـۆجەلان لەبارەی پرۆسەکە بەردەوام دەبێت. دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، پەیام بۆ رایگشتی بڵاودەکاتەوە.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









