
SNN-
لە 40- هەمین ڕۆژی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل تەرمی 4 لە دیلەکانی وەرگرت، دوای ئەوەی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی (حەماس) لە خان یونس بەبێ ڕێوڕەسم ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردن.
ناوی دیلەکان:
1- ئیتساحی عيدان
2- ئيتسيك ئەلجەريت
3- ئوهاد يهلومي
4- شلومو مەنسور
دوای دواکەوتنی چەند ڕۆژێک، ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا وەجبەی حەوتەمی دیلەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاڵوگۆڕکردن لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست ئازاد کرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی زیندانیان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە وەجبەی حەوتەمی قۆناغی یەکەمدا 620 زیندانی ئازاد دەکرێن، کە 151 زیندانییان سزای هەتاهەتایی و سزای قورسیان لەسەرە، لەو ژمارەیەش 43 زیندانی ئازاد دەکرێن بۆ کەرتی ڕۆژئاوا و قودس، 97 زیندانی دیپۆرتی دەرەوەی وڵات دەکرێن و 11 زیندانی پێش 7ی تشرینی یەکەمی 2023 لە کەرتی غەززە دەستگیر کراون.
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵەکانیان بۆ درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست بڵاوکردەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









