
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی نزیكەی ساڵێك دەبێت بە بیانووی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر ڕێگە بەخاوەن دووكانەكانی ئەو بازاڕە نەدراوە بگەڕێنەوە دووكانەكانیان، بەڵام وابڕیاربوو كە پێش مانگی ڕەمەزان دووكانەكان بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان و نۆژەنكردنەوەی كۆتایی پێبێت بەلام وادەرنەچوو.
وەلید كەریم، یەكێك لەخاوەن دووكانەكانی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند: دوای سوتانی بازاڕی قەیسەری لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو، بەڵام تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی شاری هەولێرەوە ڕێگریمان لێدەكرێت بچینەوە ناو دووكانەكانمان، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی دووكانەكان بە شێوەی كەلتوری نۆژەندەكەنەوە، بەڵام ئەمە زیانێكی مادی زۆری لە ئێمە داوە و بژێوی ژیانی سەدان خێزان لەسەر ئەو دووكانانەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر چەند جارێك داوامان لە پارێزگاری هەولێر كردبوو كە پەلە بكەن لە كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە چونكە بژێوی ژیانی سەدان خێزان لەسەر ئەم دووكانانەیە، هەر ئەوكاتە پارێزگاری هەولێر بەڵێنی ئەوەی پێداین كە پێش مانگی ڕەمەزان كاری نۆژەنكردنەوە كۆتایی پێدێت و دووكانەكان ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە، بەلام ئەوە مانگی ڕەمەزانیش هات هێشتا دیار نییە كەی دووكانەكانمان ڕادەستدەكرێتەوە و ئەم بەڵێنەشیان وەك بەڵێنەكانی پێشووتریان بوو.
ئەو خاوەن دووكانەی بازاڕی قەیسەری هەولیر ئەوەشی خستەڕوو، تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە بەسەر نۆژەنكردنەوەی دووكانەكانی بازاڕی قەیسەری بووەتەهۆی ئەوەی بژێوی ژیانی سەدان خێزانی هەولێر خراپتر ببێت و سەدان هاووڵاتی بێكار ماونەتەوە، بۆیە ئەوەش بارگرانی زیاتر بۆسەر ئێمە و خاوەن دووكانەكانی دیكەی ئەو بازاڕە دروستدەكات
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









