کامەران عوسمان: لە دوای پەیامەکەی ئۆجەلان تورکیا هەشت جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومانکردووە

SNN-
درەنگانی شەوی رابردوو سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلوک و هێزەکانی پەکەکەش وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی CPT ئەمریکی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “لە کاتژمێر 1:04 خولەکی شەوی رابردوو، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بە تەقەکردن وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە”.
کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەکرد، “هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی، بەڵام بەهۆی نزیکی هێرشەکە لەناو ناحیەی دێرەلووک، ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاونیشتیمانیانی ناحیەکە بڵاوبووەتەوە”.
وتیشی، “لە رۆژی 27ی شوباتەوە کە رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بانگەوازی ئاشتی بڵاوکردەوە، ئەمە هەشتەمین هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیایە بۆسەر هەرێمی کوردستان”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









