
SNN-
نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل ڕازی بووە بە پلانێک کە لەلایەن ستیڤن ویتکۆف نوێنەری ئەمریکاوە پێشنیار کراوە بۆ ئاگربەستی کاتی لە غەززە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی موسڵمانان ڕابگەیەندرێت.
نوسینگەی بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، ئیسرائیل رازی بووە بە جێبەجێکردنی پلانێک کە لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمەریکاوە پێشنیارکراوە بۆ ئاگربەستێکی کاتی لەمانگی رەمەزان، ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی بکرێت، نیوەی دووەمی دەستگیرکراوانی غەززە ئازاد دەکرێن.
نووسینگەی نەتانیاهۆ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، ویتکۆڤ ڕایگەیاندووە، ئامانجی پلانەکەی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بارودۆخی ئێستا ڕێگە نادات بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، ئەمەش پێویستی بە کاتێکی زیاترە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر ئاگربەستێکی درێژخایەن.
نووسینگەی نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێککەوتنە نوێیەکە مافی ئەوەی بە ئیسرائیل داوە کە دوای 42 ڕۆژ شەڕ دەستپێبکاتەوە ئەگەر ببینێت دانوستانەکان پێشکەوتنیان نییە، هاوکات، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل بە ئامانجی وەرگرتنەوەی دیلەکانی بەو پێشنیازە ئەمریکییە ڕازی بووە، بەڵام تا ئێستا حەماس قبووڵی نەکردووە، بەپێی دەربڕینی ناوبراو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بزووتنەوەکە هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت و بە پلانی ویتکۆف ڕازی بێت، ئیسرائیل دەستبەجێ دەچێتە دانوستان لەسەر وردەکارییەکانی پلانەکە.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









