
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ یەك شەممە وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستیپێكردووە و سبەینێش وردبینیكردنەكە بەردەوامی دەبێت، هاوكات بە ئەگەرێكی زۆرەوە ڕۆژی سێ شەممە پارەی مووچەی مانگی شوبات ڕەوانە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ یەك شەممە لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی فەرمی لەلایەن تیمێكی تایبەتی وەزارەتی دارایی عێراق دەستكراتوە بە وردبینیكردنی ئەو لیستەی كە بەشێوەی سیستەمی پەیرۆڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕەوانەی بەغدا كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ وردبینیكردن كۆتایی نایبەت، بەڵكوو سبەی دووشەممەش بەردەوامی دەبێت، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە پەسەندكردنی تەواوەتی لیستەكە و پاشان بڕیاردان لەسەر ناردنی پارە، دەكەوێتە ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی چوار شەممە پشووی فەرمییە لە هەرێمی كوردستان بەڵام بە گەیشتنی پارە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لیست بلاودەكرێتەوە و لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشدەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









