
وەزارەتی نەوتی عێراق
SNN
سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کردووە، وەفدێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە (2ـی ئازار) گەیشتونەتە بەغداد، بۆ دوا رێککەوتن و لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە دوو هەفتەیە هەردوولا لەسەری رێککەوتون.
بەوتەی هەمان سەرچاوە، لە ئێستادا کۆبونەوەی بەرپرسانی باڵای هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوت بەڕێوەدەچێت، بۆ یەکلایی کردنەوەی سەرجەم ناکۆییەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
سەرچاوەکەی وەزارەتی نەوت وتوویەتی :”بڕیار بوو ئەو کۆبونەوەیە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی هەندێک پێشهاتەوە کۆبونەوەکە پێشخراوە”، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر ئاشکرا بکات.
بەپێی زانیاریەکان ماوەی چەند رۆژێکە وەفدێکی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە کۆبونەوەدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشک و بەرکەوتە و قەرزەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان کە پێش راگرتنی هەناردەی نەوت کەوتوەتە سەر حکومەتی هەرێم، بۆ ئەوەی داوای رێککەوتن و گرەنتییان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان و مافەکانیان دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








