لە هەولێر و دهۆك قەیرانی غاز دروستبووە و نرخی بوتڵێك گەیشتە 14 هەزار دینار

بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە لەهەریەكە لە شارەكانی دهۆك و هەولێر قەیرانی نەمانی غاز سەریهەڵداوە و هاوكات بەوهۆیشەوە نرخی بوتڵێك غازی ماڵان 14 هەزار دیناری تێپەڕاندووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو غازەی ڕەوانەی ئەو دوو پارێزگایە دەكرێت ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت.
ئاراس مەجید، یەكێك لە بریكارەكانی فرۆشتنی غازی ماڵان لە هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی غازی ماڵان بەردەوام ڕوو لە بەرز بوونەوەدەكات، هەر ئەوەش وایكردووە كە خەریكە بەتەواوی قەیرانی نەبوونی غاز لە هەولێر سەر هەڵبدات و گرفتێكی گەورە بۆ هاووڵاتیان و چێشتخانە و نانەواخانە و شوێنە گشتییەكان دروست ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو بوتڵێك غاز زیاد لە شەش هەزار دیناری ڕۆشتووەتە سەر، ئەمڕۆ بوتڵێك غازمان بە 14 هەزار دینار فرۆشتووە بە هاووڵاتیان ئەوەش بڕێكی زۆر كەمبوو تەواو بوو، بۆیە ئەگەر ئەم دۆخە هەروا بەردەوامی هەبێت گرفتی گەورە بۆ هاووڵاتیان دروستدەبێت.
بەوتەی ئەو بریكارەی فرۆشتنی غاز لە هەولێر، قەیرانەكە تەنها لە هەولێر نییە بەڵكوو لە سنوری پارێزگای دهۆكیش بەهەمان شێوە ئەو قەیرانە بوونی هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەوترێت ئەو بڕە غازەی بۆ ئەو دوو پارێزگایە دێت ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت، چونكە لە 8ی ئەم مانگەوە ئەو گرێبەستە كۆتایی پێدێت كە لە نێوان عێراق و ئێران هەیە بۆ دابینكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، هاووڵاتیانیش ترسیان هەیە ڕووبەڕووی كەم غازی ببەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









