دکتۆر نەرمین مەعروف لەهەوڵی گێرانەوەی 100 هەزاری بژێوی خانەنشینانە بۆ سەر مووچەكانیان

نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە بە خەرجكردنی بڕی 100 هەزار دینار وەك دەرماڵەی بژێوی بۆ ئەو خانەنشینانەی كە مووچەكانیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە، بەڵام ماوەی دوو مانگە لە هەرێم ڕاگیراوە و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش لەهەوڵی خەرجكردنەوەی ئەو دەرماڵەدایە.
د, نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی عیراق بڕی 100 هەزار دینار وەك بژێوی بەخانەنشینانی عیراق دەدات، بۆیە بەنووسراوی فەرمی داوام لە (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە كە بڕیاری خەرجكردنی 100 هەزار دیناری دەرماڵەی باشتركردنی بژێوی بۆ خانەنشینانی هەرێمیش خەرجبكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەرماڵەیە لە ساڵی 2023 بۆ خانەنشینانی عێراق دەركرا، هاوكات حكومەتی هەرێم لەمانگی 7ی ساڵی 2024 ەوە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجكرد، بەڵام دواتر لەمانگی 1ی ئەمساڵەوە، بڕیاری خەرجكردنی 100 هەزار دینار بەناوی باشتركردنی بژێویی بۆ خانەنشینان راگرت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆكوەزیران و وەزارەتی دارایی عیراقین بۆ دووبارە خەرجكردنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ خانەنشینانی هەرێم، ئەگەر بڕیاریشی لەبارەوە درا ئەوا لە 1/1ی ئەمساڵەوە بۆیان خەرجدەكرێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









