ئەحمەد شەرع: لیژنه‌یه‌ك بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری سووریا پێكده‌هێنین

ئەحمەد شەرع
SNN-
ئه‌حمه‌د شه‌رع سەرۆکی سووریا، بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوریی بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ری وڵاتەکە، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نێكی نوێی یاسادانان دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پێشووی گه‌ل پێكده‌هێنێت.
به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه واژۆی سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا ئه‌حمه‌د شه‌رعی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، بڕیاردراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری كه قۆناغی ڕاگوزه‌ر له سووریا ڕێك ده‌خات.
لەم بارەیەوە ئه‌حمه‌د شه‌رع چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند، كه هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر ده‌نێت، له‌وانه ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی ده‌ستووریی و پێكهێنانی لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتمانیی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نێكی نوێی یاسادانان دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پێشووی گه‌ل پێكده‌هێنێت، هاوكات به‌ڵێنی به‌دیهێنانی ئاشتیی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كڕیزیی سووریای دا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، كه ده‌سه‌ڵاتی ڕاگوزه‌رچەند بڕیارێکیدا، كه بریتی بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كان، له‌نێویاندا ده‌سته‌ی ته‌حریر شام، كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، جگه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان كه له سه‌رده‌می پێشوودا هه‌بوون.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









