
لۆگۆی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین
SNN-
لەدوای پۆستێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەهای بیتکۆین بەڕێژەی زیاتر لە 20٪ بەراورد بە رۆژی دووشەممەی رابردوو بەرزبۆیەوە.
دوێنێ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی خۆی بڵاویکردەوە، ئەو بڕیاری جێبەجێکارییە کە سەبارەت بە دراوە دیجیتاڵییەکان لە مانگی یەکدا واژۆیی کرد، دروستکردنی یەدەگێکی نوێ بۆ دراوە دیجیتاڵییەکان لەخۆدەگرێت بەتایبەتی دراوەکانی بیتکۆین، ئیسەر، ریپل، سۆلانا و کاردانۆ.
ئاماژەی بەوەکردووە، ” بیتکۆین و ئیسەر دەبنە چەقی یەدەگە نوێیەکەی ئەمریکا”، ئەم قسەیە نوێ بوو بۆ بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان پێشترە دۆناڵد ترەمپ ناوی ئەو دراوانەی وەکو یەدەگی دراوی دیجیتاڵی نەهێنابوو.
راستەوخۆ پاش ئەم پۆستەی سەرۆکی ئەمریکا، بەهای بیتکۆین بۆ 94 هەزار و 154 دۆلار بەرزبۆیەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی، بەهای بیتکۆین بە نزیکەی 78 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و ئەم بەرزبوونەوە گۆرانکارییەکی خێرا و نوێیە بۆ دراوەکە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









