
SNN-
عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هیچ بەربەستێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماوە.”
ئەمرۆ دووشەممە، عەلی شەداد سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکی ئاشکرایکرد، هیچ بەربەستێک نەماوە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە تەواو کراون، بەگوێرەی هەمواری بودجەش ئەو بڕەی لە هەرێمەوە دەنێردرێت لەنێوان 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە.
عەلی شەداد وتیشی، هەرێمی کوردستان داوای کردووە بڕی نەوتی بەکارهێنراو لەناوخۆ لە 45 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوە بکرێتە 110 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئاداری 2023ەوە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستاوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەیەکی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس هات کە لە بەرژەوەندیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا.
بەپێی ئامارەکان، لەو ڕۆژەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، تا ئێستە زیاتر لە 21 ملیار دۆلار زیانی دارایی بە گەنجینەی حکومەتی عێراق گەیشتووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









