
SNN-
هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان گۆڕدرا بە سیستەمێکی نوێی مۆدێرن.
ئەمرۆ دووشەممە ، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێکی نوێی مۆدێرن و گۆڕانکارییەکە لەپێناو ناساندنی سێکتەرەکانی شۆفێریکردنە، هەر بۆیە لەو چوارچێوەیەدا هاوڵاتییان لەم گۆڕانکارییانە ئاگاداردەکرێنەوە:
یەکەم: نۆرەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) تایبەت بە ئەو هاوڵاتییانەی گەیشتوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی پێش دەرچوونی بڕیارەکە دەبێت.
دووەم: سەرجەم نۆرەگرتنە نوێیەکانی تایبەت بە دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری گشت جۆرەكانی (A B C D T) و هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری، راستەوخۆ بە سیستەمی نوێ جێبەجێ دەكرێت.
سێیەم: دەربارەی وانەکانی تیۆری، بۆ ماوەی 21 کاتژمێر وانەکان دەخوێندرێت، کە رۆژانە سێ کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن،
چوارەم: هەروەها دەربارەی وانەکانی پراکتیکیش 12کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ راهێنەر شۆفێری دەکرێت.
پێنجەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی (پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش) دەگرێتەوە، هەروەها، دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە 60 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە 40 کیلۆمەتر زیاتر نەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









