
مۆمی بۆندار
SNN
توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە ئاشکرا دەکات کە داگیرساندنی مۆمی بۆندار لە نێو ماڵ و ژووردا ملیۆنان تەنۆلکەی ورد فڕێ دەداتە هەواوە کە کاریگەری راستەوخۆ لە تەندروستی مرۆڤ و تەنانەت چینی ئۆزۆنیش دەکات.
بەپێی توێژینەوەی گۆڤار و ماڵپەڕی زانستی ACS Environmental Science” and Technology”، ئاماژە بەوە دەکرێت، بەپێی ئەو ریکلامانە بێت کە بۆ مۆمی بۆندار دەکرێت، کە جێگرەوەی مۆمی ئاساییە، کارەساتەکە لێرەوە دەستپێدەکات، کە خودی ئەو بۆنەی لە کاتی سوتانی مۆمەکەدا بلاودەبێتەوە ژەهرێکە و سەدان ماددەی کیمیاییە بە نێو ماڵەکەدا دێت و دەروات.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت، رووپۆشی دەرەوەی مۆم بەو بۆنە هایدرۆکاربۆنیانە دادەپۆشرێت، لەکاتی توانە و گەرم بوونی مۆمەکە کارلێکە کیمیاییەکان لەگەڵ ماددە هایدرۆکاربۆنییەکان دروست دەکات و ملیۆن گەردی ماددەی کیمیای بەهۆی سوتانەوە بە هەوادا بڵاو دەبێتەوە زۆر بە ئاسانی لەکاتی هەڵمژینی هەوادا ئەم گەردانە دەچێتە نێو رێڕەوی هەناسەدانمان و دواتر راستەوخۆ تێکەڵ بە خوێنمان دەبێت.
لە پەراوێزی توێژینەوەکەدا ئەوەش روونکراتەوە، بەکارهێنانی ئەم ماددە بۆندارانە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەوانە شێرپەنجە زیاد دەکەن، چونکە فتالێت و بەنزین و فۆرماڵدەهید، ئەو مادانەی لە مۆمی بۆنداردا بەکاردەهێندرێت، دەتوانن کاری سیستەمی ناوپۆشی دەرەقی تێکبدەن و ببنە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و پێکهاتەکانیان، دەتوانن کاریگەری نەرێنیان لەسەر کۆئەندامی دەماری ناوەندی هەبێت، دەبنە هۆی سەرئێشە و ماندوێتی و کەمخەوی و قەلەقی، هەروەها زەیتی بۆن کە لە چەند پێکهاتەیەکی کیمیایی پێکدێت، دەخرێتە ناو مۆمەکانەوە.
دەشڵێت، مەترسیدارترین پێکهاتە بریتییە لە دیئێتیل فتالێت، کە بۆ چڕکردنەوەی بۆن بەکاردێت، ئەم ماددە کیمیاییە دەتوانێت کێشە لە کارکردنی زاوزێدا دروست بکات، بۆیە سەلامەتترین مۆم بۆ تەندروستی ئەوانەن کە لە سۆیا یان مۆمی هەنگ دروست دەکرێن بە تێکەڵکردن لەگەڵ زەیتی سروشتی، هەروەها تەنانەت بەرهەمەکان که بە تەواوی له پێکهاتەی سروشتی پێکهاتووه، وەک بخور، دەتوانن مەترسیدارتربن، چونکه له کاتی سووتاندنیاندا، پێکهاته کیمیاییەکان دروست دەبن که زیان به تەندروستی دەگەیەنن، پزیشک پێشنیاری بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی کورت و لەو شوێنانە دەکات کە هەواگۆڕکێی باشی تێدایە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









