كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێم و ئەپیكور هەڵوەشایەوە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەو كۆبوونەوەیە هەڵوەشایەوە و ناكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئازار لەسەر داوای وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەڕێوەبچێت بەبەشداری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و هەروەها نوێنەری كۆمپانیاكانی هەناردەكردنەوەی نەوت ( ئەپیكۆر)، بەڵام ئەمڕۆ كۆبوونەوەكە بەڕێوەناچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆبوونەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كۆمپانیاكان داوای پێشەكی پارەیان كردووە وەك گەرەنتییەك بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردنیان بە هەناردەكردنەوەی نەوت، هاوكات داوای پێدانەوەی ئەو قەرزانەشیان كردووە كە لای حكومەتی هەرێمن و پێیان نەدراونەتەوە كە نزیكەی ملیارێك دۆلارە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئەو داواكارییانەی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرێت بۆ ئەوەی بڕیاریان لەبارەوە بدات، پاشان كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت كە تا ئێستا دیار نییە ئەو كۆبوونەوەیە كەی بەڕێوە دەچێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









