بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان کەمکرایەوە

0
902

عەلی حەمەسەعید-SNN

لەگەڵ ئەوەی لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەو بڕە پارەیەی وەك هاوكاری دەدرا بە پێشمەرگەو ئەفسەرانی لیواهاوبەشەكان زیاد لە400 هەزار دینار بوو، بەڵام چەند مانگێکە بەردەوام بڕی هاوکارییەکە کەمدەکرێتەوەو بۆ ئەم مانگەش بڕی 230هەزار دینار دیاریکراوە و بەرارورد بەمانگی ڕابردوو بڕەکە کەمیکردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە مانگەکانی ڕابردوو بڕی هاوکاری هاوپەیمانان کە بۆ هەر پێشمەرگەو ئەفسەرێكی سەر بە لیواهاوبەشەكان دابەشکراوە بەبێ‌ جیاوازی بڕی 432 هەزار دینار دابەشدەكرا، بەڵام دواتر بۆ313 هەزار کەمکرایەوەو مانگی 11ی ساڵی ڕابردووش بڕی هاوکارییەکە بۆ 289هەزار کەمکرایەوە و هاوکات  بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بڕەكەی بۆ 234  هەزار دینار كەمكرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمانگی یەکی ئەمساڵ بڕی 238هەزارو750 دینار دیاریکرا، بەڵام بۆ مانگی دوو بڕی هاوکارییەکە بۆ 230هەزار دینار کەمکرایەوە کە باراورد بەمانگی ڕابردوو بڕکەی هەشت هەزاردینار کەمیکردووە، هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو بڕە هاوکارییە بۆ ئەوەدەگەڕێتەوەکە ژمارەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی كە سود مەند دەبن لە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان زیادییان كردووە و ژمارەیەک لە فەوج و لیوای دیکە لە هێزەکانی 70 و 80خراونەتە سەر لیواهاوبەشەکان بەوجۆرەش هەتا ژمارەی لیوا هاوبەشەکان زیاد بکات بڕی هاوکارییەکەشیان کەمدەکات.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان تەرخاندەكرێت مانگە بڕی 25 ملیار دینارە، ئەو بڕە پارەیەش گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكوو ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە زیاد بوونی ژمارەی ئەفەسەر و پێشمەرگانەیە كە چوونەتە ناو لیوا هاوبەشەكان،هاوکات بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی بڕی ئەو هاوكارییە کە بۆهەر پێشمەرگەو ئەفسەرێکی لیواهاوبەشەكان بەبێ جیوازی بڕی 230هەزارو 609دیناریان پێدەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this