
SNN-
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا بەرەو لوتكە و بە بەهێزی گەڕاوەتەوە و كار بۆ رێكخستنەوەی ئەو ئیدارە شەقوشڕە دەكەین كە وەك میراتی بایدن بۆمان ماوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە دوای بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی بۆ دووەم جار وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: نزیکەی 100فەرمانی جێبەجێکردنم ئیمزا کردووە و فەرمان و کردارەکانم بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەلامەتی و سامانە لە سەرانسەری ئەمریکا.
دەشڵێت:”لە وڵاتەکەی ئێمەدا تەنیا دوو رەگەز بوونی هەیە، نـێـر و مـێ و رزگارکردنی ئابووری ئەمریکا یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی من و کارەساتێکی ئابووریم لە ئیدارەی بایدنەوە بە میرات بۆماوەتەوە”.
راشیگەیاند:سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدن بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و بەرزبوونەوەی تێچووی خۆراک.
وتیشی: ئیدارەکەم لە ماوەی 43 ڕۆژدا زۆر زیاتری بەدەست هێناوە لەوەی کە زۆربەی ئیدارەکان دەتوانن لە ماوەی 4 یان 8 ساڵدا بەدەستی بهێنن و ئەمریکا خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ لوتکەی جیهان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا تووشی خراپترین هەڵائاوسان بووە لە ماوەی 48ساڵدا و ڕەنگە خراپترین هەڵاوسانیش بێت لە مێژووی خۆیدا.
راشیگەیاند، گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوە لە مێژووی ئەمریکادا تەواو دەکەین…بە ڕێژەیەکی پێوانەیی تاوانمان کەمکردوەتەوە… داوا لە دیموکراتەکان دەکەین لەگەڵماندا کاربکەن، بۆ ئەوەی ئەمریکا جارێکی تر بگەڕێتەوە پێگەی خۆی.
ئاماژەی بەوەشکرد:”لە گەندەڵیەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کشاینەوە… کۆتاییم بەو پلانە سەوزە هێنا کە ترلیۆن دۆلاری ئەخواردین، لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دوژمنایەتی وڵاتەکەمان دەکات، کشاینەوە و هەمویمان راگرت”.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
24كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: پێموایە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









