توركیا عێراقی ئاگادار كردووەتەوە بەندەری جەیهان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نەوت

SNN-
توركیا عیراقی ئاگادار کردووەتەوە، بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بە مەبەستی وەرگرتنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان.
باسم محەمەد خزەیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری نەوت رایگەیاند، توركیا ئاگاداری كردوونەتەوە بۆری نەوت بۆ بەندەری جەیهان ئامادەیە بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و پشكنین بۆ هەناردەكردنی نەوت كراوە و تەواو بووە.
باسم محەمەد وتیشی، وەزارەتی نەوت هەموو ئەركەكانی جێبەجێ كردووە، چاوەڕێی هەرێمیش دەكەن گڵۆپی سەوز بۆ دیاریكردنی وادەیەك بەمەبەستی هەناردەكردنی 185 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، بۆئەوەی بگاتە ئەو بڕەی لە بودجەی فیدراڵیدا دیاریكراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمواركردنی یاسای بودجە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەند دەكات بە رادەستكردنی بەرهەمی نەوتی خۆی بە كۆمپانیای سۆمۆ.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









