
نانهواخانهیهك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتی دەستیان بە هەڵمەتێك كردووە كە بەفەرمانی سەرۆكی حزبەكەیان بڕی یەك ملیۆن نان بۆ هاووڵاتییانی سنوری هەڵەبجە دابیندەكرێت، لەبەرامبەردا هەڵەبجەییەكان داوا دەكەن لەبری دابینكردنی نانی وشك بۆیان مووچەكانیان بۆ خەرجبكرێت.
ئاسۆ ڕەحیم، یەكێك لە خاوەن شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNN-ی ڕاگەیاند: هەموو لایەك دەزانین كە خەڵكی هەڵەبجە و دەوروبەری لە چ ئاستێكی ڕۆشبیریدان، زۆر لەوە گەورەترن كە كەسانێك بیانەوێت بە دابینكردنی چەند شتێكی بچوك كاریگەری لەسەر هەست و دەورنیان بكات، بەتایبەت كە ئێستا باس لەوەدەكرێت چەند نانەوایەك بێ بەرامبەر نان دەدەن بەهاووڵاتییان ئەوەش بەفەرمانی سەرۆكی پارتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێمان خۆش بوو كە بەفەرمانی سەرۆكی پارتی بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 12 و مووچەی مانگی دوو بدرایە، ئەگەر دەوترێت سەرۆكی پارتی هیچ پۆستێكی لە حكومەتدا نییە، خۆ دەزانین كوڕەكەی ئەوە سەرۆكی حكومەتە و هەموو كاروبارەكانی ئەم هەرێمەی بۆ خۆی قۆرخكردووە، دەیتوانی فەرمان بە كوڕەكەی بكات بۆ ئەوەی فەرمانێكی لەو جۆرەی دەربكات.
ئەو خاوەن شەهیدەی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە باش ئەوە دەزانین كە حزبەكەی سەرۆكی حكومەت و خودی سەرۆكەكەی ئەگەر بیانەوێت بەدەم هاووڵاتییانەوە بێن ئەوا مافە سروشتییەكەی خۆیانیان بۆ دابیندەكردین نەك وەك خێر بێن نانی وشكمان بۆ دابین بكەن، چونكە ئەو بودجەیەی لەداموودەزگاكانی خۆیان خەرجی دەكەن كەمتر نییە لەو بڕە پارەیەی كە بۆ مووچە پێویستە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









