
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا وەزیری دارایی عێراق فەرمانی تەمویلكردنی پارەی دەرنەكردووە و بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئاشكرایدەكات دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوێنێوە وردبینكردن لە لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران كۆتایی هاتووە، هاوكات ئەو لیژنەیەی كە وردبینی لیستەكەیان كردووە بە ڕاپۆرتێك تێبینییەكانی خۆیان خستووەتە بەردەم ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەمڕۆ چوارشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ئەو ڕاپۆرتە نەكردووە و بڕیاری تەمویلكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەرنەكردووە، بۆیە ئەگەر سبەینێش لیستەکە پەسەند بكات ئەوا ناردنی پارە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو بەو جۆرەش دابەشكردنی مووچەش هەر لە هەفتەی داهاتوو دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دیار نییە ئاخۆ وەزیری دارایی عێراق هیچ تێبنیەكی لەسەر لیستەكە دەبێت یاخود نا هەروەك دیار نییە كە بەو 51 ملیار دینارە ڕازی بێت كە وەك داهاتی نانەوتی بۆمانگی یەك ڕەوانە كراوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە تا ئێستا داهاتی نانەوتی هەرێم بۆمانگی دوو ڕەوانەی بەغدا نەكراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









