نهێنی پشت دەستلەكاركێشانەوەی ڕێباز حەملان لە پۆستەكەی ئاشکرا دەکرێت

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە میدیاكانەوە بڵاوكرایەوە كە بریكاری وەزیری دارایی عێراق نامەی دەستلەكار كێشانەوەی ئاراستەی وەزیری دارایی و سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە و میدیاكانی پارتیش وایان لێكدایەوە كە لەبەربەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێم بووە بەو بڕیارەی داوە، بەڵام SNNنهێنی پشت ئەو دەستلەكار كێشانەوەیە ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەغداوە دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، هۆكاری پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكار كێشانەوەی ( ڕێباز حەملان) بریكاری وەزیری دارایی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناوبراو پێش ئەوەی نامەی دەستلەكاركێشانەوە بنوسێت لەسەر داوای (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت نامەیەكی ئاراستەی (تەیف سامی) وەزیری دارایی و (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە و داوایكردووە كە دۆسیەی فەرمانبەرانی هەرێم بەو بسپێردرێت و بۆخۆی سەرپەرەشتی ژمارەی فەرمانبەران و بڕی مووچەكانیان بكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەریەكە لە (تەیف سامی) وەزیری دارایی و (مەحەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەو داواكارییەی ڕێباز حەملانیان ڕەتكردووەتەوە و پێیان راگەیاندووە كە ماوەی ساڵێكە سەرقاڵی ئەوەن گرفتی لیستی مووچە و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكەن و یەكلایی بكەنەوە بۆیە ئیستا پێویست ناكات ئەو دۆسیەیە جیا بكرێتەوە لە فەرمانبەرانی دیكەی عێراق و نامانەوێت جارێكی دیكە گرفت لە لیستی و مووچە و ژمارەی فەرمابەرانی هەرێم دروست ببێتەوە.
هەر لە زانیاریەكانی SNNئەوەشهاتووە، لەبەرامبەر ڕەتكردنەوەی داواكارییەی بریكاری وەزیری دارایی عێراق، وەك دروستكردنی فشار لەسەر وەزیری دارایی عێراق و سەرۆكوەزیرانیش، ڕێباز حەمەلان نامەی دەستلەكار كێشانەوەی نوسیوە، بەڵام وەزیری دارایی و سەرۆك وەزیرانیش نەهاتوونەتە ژێرباری ئەو داواكارییە و جەختیان لەوەكردووەتەوە نایانەوێت جارێكی دیكە گرفت بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست ببێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









