
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئەمریکا كۆتا هۆشداری دایه بزوتنهوهی حهماس بۆ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی کە لە کەرتی غەززە ماونەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی Truth هەڕەشەی کوشتنی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە کرد “ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە”.
ترەمپ لە پۆستەکەدا نوسیویەتی، “بۆ خەڵکی کەرتی غەززە: ئایندەیەکی جوان چاوەڕوانتان دەکات، بەڵام ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە، ئەوا مردون”.
لە پۆستەکەدا وتیشی، “ئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن نەک دواتر و تەرمی ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە کوشتوتانن، ئەگەرنا ئەمە دوا هۆشداریتان دەبێت، هەمو شتێک کە پێویستە بۆ تەواوکردنی کارەکە بۆ ئیسرائیل دابینی دهكهم”.
ترهمپ دهشڵێت: “هیچ ئەندامێکی حەماس سەلامەت نابێت ئەگەر بزوتنەوەکە وەڵامی ئەو داواکارییە نەداتەوە”، سەرۆکی ئەمریکا هەروەها داوای لە سەرکردایەتی بزوتنەوەی حەماس کردوه کە “دەستبەجێ پێش ئەوەی درەنگ بێت غەززە بەجێبهێڵن” و پەیامێکی ڕاستەوخۆی بۆ دانیشتوانی کەرتی نارد.
لێدوانەکانی ترەمپ دوای دیدارەکەی لەگەڵ ژمارەیەک بارمتەی ئازادکراو هات، کە باسیان لە “ئازارەکانیان” کردوه، ئەوەش لەکاتێکدایە کە گرژیی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا پەرەی سەندوە و پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس زیاددەکات
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









