نوێترین زانیاری لەبارەی تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو لە فۆڕمی خۆراك

فۆڕمی خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ساڵە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە هیچ مامەڵەیەكی زیادكردنی ناوی منداڵی تازە لەدایك بوو بۆ فۆڕمی خۆراك وەرناگیرێت و بەهەزاران منداڵ بێبەس بوون لە وەرگرتنی خۆراك، بەرپرسێكی هەرێمیش نوێترین زانیاری لەو بارەیەوە ئاشكرا دەكات.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بابەتی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستانیش دەپێبكات، كە لە ئێستادا لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق دەستپێكردووە و لە هەولێریش وەك ئەزموونی دەستبەكارەكە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە لەدوای مانگی ڕەمەزانەوە لەهەرێمی كوردستانیش دەستبەو كارە بكرێت، هاوكات لەگەڵ دەستكردن بە بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان سەرجەم مامەڵەكانی تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو، هەروەها گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە و لە شارێكەوە بۆ شاریكی دیكە دەستپێدەكەنەوە، لەچەند مانگی داهاتووشدا ئەو بابەتە یەكلایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی دوو ساڵ دەبێت ئەو منداڵانەی لەدایك بوون و ناویان لە بەشەخۆراكی مانگانە زیاد نەكراوە، بەشەخۆراك وەرناگرن، بەڵام بۆ ئەوەی ناوی ئەو منداڵانە تۆمار بكرێت لە فۆڕمی خۆراك مەرجە هەر كەسێك كارتی نیشتیمانی هەبێت، بەپێچەوانەوە هەركەس كارتی نشتمانی نەبێت ئەوا لە پسوولەی خۆراك بێبەش دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









