دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە سلێمانی ڕەتدەكرێتەوە و لە هەولێر و دهۆك نرخەكەی زیادیكردووە

سەرەی بەنزین
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە كە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیبێت، جەخت دەكاتەوە كە نرخەكان وەك خۆیان جێگیرن، هاوكات لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك نرخی بەنزین بەرز بووەتەوە.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لە گرانبوونی نرخی بەنزین دەكەن لە بەنزینخانەكانی سلێمانی دوورن لە ڕاستییەوە، بەڵكوو نرخەكان وەك خۆیان جێگیرن و هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر نرخی بەنزینی حكومی و بازرگانیدا نەهاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك جار بەنزینە حكومییەكە كە نرخەكەی 750 دینارە، لە بەنزینخانەیەكەوە دەدرێت بە بەنزینخانەیەكی دیكە، لای هاووڵاتیان وادەردەكەوێت كە نرخی بەنزین لەو بەنزینخانەیە بەرز بووەتەوە، بەڵام بەو جۆرە نییە ئەگەر بەنزینخانەكە بەنزینی حكومی نەبێت ئەوا بەنزینی بازرگانی دەفرۆشێت كە نرخەكەی لە 850 بۆ 900 دینارە.
لەلایەكی دیكەوە بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNچەند ڕۆژێكە گۆڕانكاری بەسەر نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەولێر و دهۆك هاتووە بە جۆرێك لە 810 دینارەوە بەرز بووەتەوە بۆ 900 دینار، هاوكات نرخی بوتڵێك غازی ماڵانیش گەیشتووەتە نزیكەی 14 هەزار دینار، لەكاتێكدا لە سنوری سلێمانی گرفتی بەرزبوونەوەی غازی ماڵان نییە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









