
ئەحمەد شەرع
SNN
ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هێرشی كرده‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا و رایگه‌یاند كه به مامه‌ڵه‌ی دوو رۆژی رابردووی له‌گه‌ڵ گرژی و ئاڵۆزییه‌كان ده‌مامكه‌كه‌ی فڕێ‌دا و رووی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا كرد.
كاتز له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “ئه‌لجولانی (ئه‌حمه‌د شه‌رع) جله‌كانی گۆڕی به جلێكی تر و رووخسارێكی میانڕه‌وی ده‌رخست، ئێستاش ده‌مامكه‌كه‌ی لابرد و رووی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رخسته‌وه كه تیرۆریستێكی رێبازی قاعیده‌یه و كرده‌وه‌ی ترسناك دژی دانیشتوانی مه‌ده‌نی سوریا ئه‌نجام ده‌دات”.
كاتز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل “به‌رگری له خۆی ده‌كات له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه له سوریاوه بێت”، هاوكات به‌ڵێنیدا سوپا “به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی باشووری سوریا به بێ چه‌ك بمێنێته‌وه”، به‌پێی ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه.
هاوكات هۆشداری دا له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان له سوریا و رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریا “كاری دڕندانه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی عه‌له‌وی” ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممهوه له شار و شارۆچكه‌كانی رۆژئاوای سوریا كه به ناوچه كه‌ناراوییه‌كان ناسراون، شه‌ڕ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تووند له‌نێوان سوپای سوریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له رژێمی پێشووی سوریا ده‌ستی پێكرد كه به “توند‌وتیژترین” داده‌نرێت له‌دوای رووخانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2025.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌نها دوێنێ هه‌ینی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی نوێی سوریا له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان له رۆژئاوای وڵاته‌كه 162 هاوڵاتی مه‌ده‌نی عه‌له‌وییان “كوشتووه”.
روانگه‌ی سوری له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه “پێنج كۆمه‌ڵكوژیی جیاجیا روویانداوه، رۆژی هه‌ینی 162 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سوریا كوژراون، له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن”.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: “زۆرینه‌ی ره‌های قوربانییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆی حكومه‌تی نوێی سوریا كوژراون”.
به‌مه‌ش كۆی گشتی كوژراوان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه‌كان له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه گه‌یشته زیاتر له 250 كه‌س.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









