
مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەراورد بە مانگی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو لەبازاڕەكانی هەرێم بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك نرخی هەر كیلۆیەك مریشك نزیكەی هەزار دیناری ڕوشتووەتە سەر، بەرپرسێكی پەیوەندیداریش بەوبابەتە دەڵێت زۆری خواست لەسەر مریشك نرخەكەی بەرز كردووتەوە.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بەSNNی رایگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی مریشك پەیوەندیی راستەوخۆی بە خواستەوە هەیە، كاتێك خواست زیاد دەبێت، مریشك كەم دەكات،هاوكات هاتنی مانگی ڕەمەزانیش هێندەی دیكە خواستی لەسەر مریشكی زیندوو زیادكردووە و بەو هۆیەوە نرخەكەی بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNنرخی مریشكی زیندوو بەر لە مانگێك لەنێوان دوو هەزار و 25 دینار بۆ دوو هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان تا ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك بۆ زیاد لە سێ هەزار دینار بەرز بووەتەوە و لەهەندێك شوێن نرخی كیلۆیك مریشك بە سێ هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، ساڵانە هەرێمی كوردستان زیاتر 270 هەزار تۆن گۆشتی مریشك بەرهەم دەهێنێت، لەكاتێكدا پێداویستیی ساڵانەی ناوخۆی 150 هەزار تۆنە، هاوكات لە هەرێمی كوردستان هەزار و 959 پەلەوەرخانە هەن، كە پێداویستی ناوخۆیی لە هێلكە و گۆشتی مریشك پڕدەكەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









