
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی دۆسیەكانیان خراوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە لەمانگی یەكەوە مووچەی ژمارەیەك لە خانەنشینانی یەكەی 70 دابەشنەكراوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاشكرایدەكات ئەم مانگە بەشێك لەو خانەنشینانە دوو مووچە وەردەگرن و لەمانگی داهاتووش ئەوانەی دەمێننەوە سێ مووچە بەسەریەکەوە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون، گرفتی دابەشنەكردنی مووچەی بەشێك لە خانەنشینانی یەكەی 70 لەم مانگە و لە مانگی ڕابردووتریش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەربازی سەرقاڵی گواستنەوەی دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی یەكەی 70 و 80-یە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی ڕابردوو تواندرا دۆسیەی ژمارەیەك لەو خانەنشینانە بگوازرێتەوە و بە بێ گرفت مووچەكانیان وەرگرت، هاوكات ئەم مانگەش بەشێكی دیكەیان دۆسیەكانیان گوازراوەتەوە و مووچەی مانگی یەك و دوو پێكەوە وەردەگرن، ئەوانەشی كە فریانەكەوتوون دۆسیەكانیان بگوازرێتەوە ئەوا لە مانگی داهاتوو مووچەی مانگەكانی یەك و دوو، سێ بەسەر یەكەوە وەردەگرن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگەكانی داهاتوودا بەبێ گرفت ئەو خانەنشینانەی یەكەی 70 مووچەكانیان وەردەگرن، بەڵام جیاوازییەكە ئەوەیە كە مووچەكانیان لەیەكەی 70-ەوە خراوەتەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەربازی و مانگانە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی سەربازی ئەوانیش مووچەكانیان وەردەگرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









