“هەرێم جارێكی دیكە بیانووی بە بەغدا دا بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی مانگی سێ نەنێرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم خستە سەر حسابی بانكی ناوەندی لەهەولێر، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت بەغدا بەو بڕە پارەیە ڕازی نابێت و ئەوەش دەكاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی مانگی سێ پێش جەژنی ڕەمەزان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن دیناری وەك داهاتی ناوخۆ خستووەتە سەر ژمارە حسابی بانكی ناوەندی لە هەولێر، لەكاتێكدا بۆ مانگی یەك بڕی 51 ملیاری ناردبوو.
هاوکات، وەزارەتی دارایی هەرێمیش رایگەیاند، کە داهاتی نانەوتی حکومەتی هەرێم خستووەتە سەر هەژماری بانکی عێراق و بڕەکەی 48 ملیار و 722 ملیۆن دینارە .
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو گرفتانەی كە بووە هۆی دواكەوتنی ناردنی پارەی مانگی دوو ناردنی ئەو 51 ملیارەبوو كە ( تەیف سامی) ناڕازی بوو چونكە داوای 80 تا 90 ملیار دیناری دەكرد، بۆیە ئەم مانگەش بەهیچ شێوەیەك بەو 48 ملیارە ڕازی نابێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا ڕەوانە بكرێت، دەبێت مانگانە لە نێوان 80 تا 90 ملیار دینار ڕەوانە بكرێت، بەڵام ئەوە دوو مانگە هەرێم پابەندی ئەو ڕێككەوتنە نابێت و ئەوەش دەبێتە بیانوو بەدەست وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی پارە لەكاتی خۆیدا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








