وەزیری بەرگری ئەمریکا پێت هێگسێس
SNN
وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جارێکی دیکە هۆشدارییەکی توندی داوە بە سودانی، لەهەر کاردانەوەیەکی گروپە چەکدارەکانی عێراق بەرامبەر هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حوسییەکان و جەختی کردوەتەوە چەک داماڵینی ئەو گروپانە بەلای ئیدارەی ترەمپەوە کاری لە پێشینەیە.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پێت هێگسێس وەزیری بەرگریی ئەمەریکاوە پێگەیشتووە و گفتوگۆیان لەسەر هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەردوولا کردوەتەوە، بەتایبەتی بۆ پرسی سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە.
وەزیری بەرگری لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە هێرشەکانی ئەمەریکای بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن رونکردوەتەوە و جەختی کردوەتەوە کە ئەو هێرشانە بەردەوامن دەبن تا ئەوکاتەی مەترسی لەسەر کەشتییەکان و رێڕەوی دەریایی لە دەریای سور کۆتاییان دێت.
لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندیی وڵاتەکەی بە پاراستنی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق دووپاترکردوەتەوە، کە لەسەر بنەمای داواکاریی حکومەتی عێراق ماونەتەوە بۆ پاڵپشتی شەڕی داعش و جەختی کردوەتەوە کە حکومەت پابەندە بەوەی چەک تەنها بەدەستی دەوڵەتەوە بێت بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆیی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









