“لەدوای دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێ كەركوك گۆڕانكاری زۆری بەخۆیەوە بینیوە”

قهڵاى کەرکوک | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەدوای دەستبەكاربوونی ئیدارەی نوێی كەركوك بەتایبەت پارێزگاری كەركوك، زۆرترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە پارێزگاكە كردووە گۆڕانكاری تەواو لەبواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و خزمەت و پێكەوەژیان و ئەمنی شارەكە بەدیدەكرێت.
سەباح حەبیب، یەكێك لە نوێنەرانی شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەندەی تێبینیمان كردووە لەماوەی حەوت مانگی رابردوودا كە ئیدارەی نوێی پارێزگای كەركوك و پارێزگای كەركوك دەستبەكار بوون تواندراوە لە بوارەكانی خزمەتگوزاری و ئەمنی بە بێ جیاوازی خزمەت بە كەركوكییەكان بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیداری نوێی كەركوك بەسەرۆكایەتی (رێبوار تەها) بێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكان دەكات و پارێزگاری كەركوك وەك چۆن سەردانی گەڕەگە كوردەكان دەكات، سەردانی گەڕەكە عەرەب و توركماننشینەكانیش دەكات و خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكات، لەكاتێكدا لە رابردوودا پارێزگاری كەركوك لەگەڵ ئەوەی لەرووی داراییەوە پارەیەكی زۆری لەبەر دەست بوو، بۆ خزمەتی خەڵكی كەركوك خەرجی نەدەكرد.
ئەو نوێنەرەی شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەی پێشووی كەركوك بەتایبەت پارێزگارجیاوازی لەنێوان گەڕەكە كورد نیشینەكان و عەرەب نشینەكان دروستكردبوو، بەڵام بەهەوڵی پارێزگاری كەركوك و فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك گۆڕانكاری تەواو لەبواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و خزمەت و پێكەوەژیان و ئەمنی شارەكە كراوەو ئەوەش كەركوكییەكانی دڵخۆش كردوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









