ئەمریکا: ئیسرائیل لە هێرشەکەی ئەمشەو ئاگاداری کردبووینەوە

A man walks through the rubble in a school-turned-camp after an Israeli strike in Gaza City on March 18, 2025. Israel on March 18 unleashed its most intense campaign on the Gaza Strip since a January ceasefire, with Gaza civil defence agency saying 220 people killed, prompting Hamas to accuse Benjamin Netanyahu's government of torpedoing the truce. (Photo by Omar AL-QATTAA / AFP)
SNN-
ئیسرائیل هێرشی کردە سەرغەززە و وتەبێژی کۆشکی سپیش دەڵێت: ئیسرائیل راوێژى بە ئیدارەکەى ترەمپ کردوە، وەزیرى بەرگرى ئیسرائیلیش جەخت دەکاتەوە:” ئەگەر حەماس بارمتەکانیان ئازاد نەکات دەرگاى دۆزەخ بەڕوى غەززە دەکەنەوە”.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژى رۆژنامەوانیی کۆشکى سپى لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى فۆکس نیوز رایگەیاندوە، ئیسرائیل پێش ئەنجامدانى هێرشەکەى ئەمشەو راوێژى بە ئیدارەکەى ترەمپ کردوە.
هەروەها پێگەى ئەکسیۆس-یش لە زارى بەرپرسانى ئیسرائیلەوە بڵاویکردوەتەوە کە ئیسرائیل لەم هێرشە ئەمریکاى ئاگادارکردوە و پێی راگەیاندوە کە هێرشەکە پلان بۆ داڕێژراوە و ئامانجى سەربازیی نوێی هەیە لە غە*ززە.
لاى خۆیەوە، یسرائیل کاتس، وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل رایگەیاندوە، شەڕ دەستیپێکردوەتەوە دژى حەماس و جەختیشىکردوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەى تەواوى بارمتەکان لە غە*ززە ئازاد دەکرێن.
دەشڵێت: دەرگاى دۆزەخ بەڕوى غە*ززەدا دەکەینەوە ئەگەر حەماس تەواوى بارمتەکان ئازاد نەکات و شەڕیش ناوەستێنین تا ئەوکاتەى تەواوى بارمتەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان و تەواوى ئامانجەکانمان بەدیدێن.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئیسرائیل ئاگربەستى شکاند و هێرشى بەرفراوانى بۆسەر کەرتى غەززە دەستپێکردوە، ئاژانسەکانى هەواڵ ئاماژە بە کوژرانى نزیکەی 30 هاوڵاتیی مەدەنى دەکەن و ئیسرائیلیش هۆکارەکەى بۆ رەتکردنەوەى حەمماس دەگەڕێنێتەوە لە ئازادکردنى بارمتەکان.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









