ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دێت و لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ دابەشكردنی مووچە بڵایكردبوویەوە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت، هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لیستی مووچەی مانگی سێ بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادەكراوە و هەر ئەمڕۆ ئەو لیستە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیستەكەی مووچەی مانگی سێ هاوشێوەی ئەو لیستەیە كە بۆ مووچەی مانگی دوو ئامادە كرابوو، هاوكات بەگوێرەی لیستەكە داوای نزیكەی یەك تریلۆن دینار كراوە بۆ ئەوەی دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بەبێ گرفت، بەڵام دیار نییە وەزارەتی دارایی عێراق وا بەخێرایی ئەو لیستە پەسەند دەكات یاخود تێبینی لەسەری دەبێت.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ یان سبەی شاندێكی تەكنیكی لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەچنە بەغدا، بۆ ئەوەی لە حاڵەتێكدا وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی یان هەر پرسیارێكیان لەسەر لیستەكە هەبوو وەڵامیان بدەنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم دێت و فەرمانبەران لە چاوەڕوانی ئەوەدان پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێ وەربگرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









