ئەمساڵ بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە هاوردەكردنی كوتاڵی جلوبەرگ كەمیكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارەكانی ڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم ئەمساڵ هاوردەكردنی كوتاڵی جلوبەرگ بەتایبەت بۆ جلوبەرگی كوردی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە، بەجۆرێك ئەمساڵ هەزار و 750 تۆن كوتاڵ هاوردەكراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و هاوكات ئەمساڵ نەورۆز كەوتووەتە مانگی ڕەمەزان.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەسەرەتای سێ مانگی ساڵی ڕابردوو بڕی زیاد لە دوو هەزار تۆن لە كوتاڵی جلوبەرگی كوردی هاوردەی هەرێم كرابوو، بەڵام لەمساڵدا بڕەكەی بۆ هەزار و 750 تۆن كەمیكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری كەمبوونەوەی هاوردەكردنی كوتاڵی جلوبەركگی كوردی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمساڵ دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا نەبووە لەگەڵ ئەوەشدا نەورۆزی ئەمساڵ دەكەوێتە مانگی ڕەمەزان هاوكات خراپی دۆخی ئابوری هاووڵاتیانیش بەیەكێكی دیكە لەهۆكارەكان دانراوە بۆ كەمبوونەوەی خواست لەسەر كڕینی جلوبەرگی كوردی لەمساڵدا.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و نەورۆز و سەری ساڵی كوردی، هاووڵاتیان بە جلوبەرگی نەتەوەیی كوردییەوە ڕوو لە دەشت و دەرو سەیرانگاكان دەكەن بۆ بەسەر بردنی پشووی بەهار و ئەنجامدانی گەشتی بەهارە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی مانگی ڕەمەزان و هاوكات دابەشنەكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا كاریگەری دەبێت لەسەر پۆشینی جلی كوردی لەو بۆنەیەدا.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









