
SNN
سوپای توركیا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستی بە کشانەوە کردووە و بەگوتەى گوندنشینانیش دواى کشانەوەیان، سوپاى تورکیا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى سەربازییان بەجێهێشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، کشانەوەکەى سوپاى تورکیا لە دوێنێ ئێوارەوە لە ژمارەیەک خاڵی سەربازیی بەتایبەتی لە گەلی رەشافە و مەتینا و كوڕە ژارۆ و دەڤەری زاپ دەستیپێکردووە.
بە وتەی ژمارەیەک لە دانیشتووانى گوندەكانی شارۆچکەى ئامێدی، سوپاى تورکیا لەکاتى کشانەوەیان لە چەند خاڵێکى سنوورەکە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى سەربازییان لە دواى خۆیان بەجێهێشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، سوپای توركیا بە قوڵایى زیاتر لە 34 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان لە سنوورى پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و ژمارەیەک خاڵى سەربازییان لەو سنوورانە داناوە.
کشانەوەى سوپاى تورکیا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنى خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانى تورکیا، دژی زیندانییکردنی ئیمامئۆغڵو.
بەگوێرەى ئامارەکان، لە سنوورى ئامێدى 306 گوند هەیە، بەڵام بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیاوە 206 گوندیان چۆڵکراون.
رێکخراوی CPTـی ئەمریکیش ئامارێکی خستووەتە ڕوو کە تیایدا، سوپاى تورکیا 71 بارەگاى لە هەرێمى کوردستان هەیە و تەنیا لەساڵى 2024دا، نۆ هاونیشتمانیى بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









